بەیانیێ

هۆرام : هەر کەس پەێ خەڵکی ژیوا ، نامێش بە زینەیی مەنۆوە .

بە بۆنەو کۆچوو ناوەخت و هۆنەرمەند بیژەن مۆرادی .

بە داخەوە ھەوالی کۆچی نابەوەختی ھۆنەرمەندی وەڵاتپاریزی شاری پاوە بیژەن مۆرادی لە ٢٣ جۆزەردانی ١٤٠١ ھەتاوی ھۆگرانی کەسایەتی و دەنگی ئەو وەڵاتپارێزەیە خەمبار کرد . ھۆنەرمەند بیژن سەرەرای بارەدۆخی خرابی ئابووری و ژیانی ھیچ وەخت حازر نەبوو دەس لە خزمەتی ھۆنەری کوردی  ھەڵبگرێت . ناوبراو سەرەرای نۆنەرەکەی وەک کەسایەتیەکی وەڵاتپارێز ، ژینگە دۆست و ئاشتیخواز ھەموو کات بۆ پرسە ئینسانی و نەتەوەئیەکان خاوەن ھەڵوێست و ڕۆڵ بوو . سەرەرای زەخت و فشارەکانی دەسەڵاتدارانی ئەو ھەرێمە ، ناو براو دەس لە پێشەنگایەتی جوانان لە بوار ھۆنەری ڕەسەنی کوردی ھەل نەگرد .  
وەک پڵاتفۆرمی ھۆرام  سەرخۆشی خۆمان ئاراستی گەلەکەمان ، خانەوادە و کەس و کاری ھۆنەرمەند بیژەن مۆرادی دەکەین . دڵنیاین جوانانی ھۆرامان یادی ئەو ئازئیزە بۆ ھەمیشە بە زیندویی دەھێلێنەوە . زۆرن ئەو کەسانەی کە بۆ گەل دەژین و پرسی گەل و وڵات بە پرسی خۆیان دەزانن بەلام کەم کەس دەیاناسێت . لە سەر ئەو ئەساسە ئێمە ئەو کەسانەی کە لە دڵی گەلدا ژیان و دەژین ھەرگیز لە بیر ناکەین .
ڕێوەبەری پڵاتفۆرمی ھۆرام

Z