بەیانیێ

پلاتفورمی هۆرام: کودتای دەوڵەتی تورک ترس لە هێز و ئیرادەی گەلە


ڕژێمی ئاکەپە بە کودتایێکی دیکە جارێکی دیکه شارەوانی ئامەد، مێردین و وانی داگیرکرد، کە بەدەست هەدەپەوەبوون. هاوکات سەدان چالاکی دەسبەسەر کرد.
ئەم کارە نایاساییە لە لایان حکومەتی ئاکەپەوە بە تەواوەتی دژی ئیرادەی گەلی کورد و گەلانی ئازادیخوازە و کێشەکان لە ناو تورکیەدا قوڵلتر دەکاتەوە.
ئەم هێرشانه لە کاتێکدا دەکرێ کە سەرۆک ئاپۆ لە دوایین دیداریدا هەروەها تەڤگەری ئازادی و گەلی کورد بانگەوازی چارەسەری دیموکراتییانه و ئاشتیانه دەکەن. هەربۆیە ئەم کردەوە نایاسایی و دژە دیموکراتیانه ئەوە نیشان دەدات کە ئەردۆغان و حکوومەتی ئاکەپە نە تەنیا بە دوای چارەسەریدا نیە بەڵکوو تەنیا ڕێگەیێکی کە گرتوەتە بەر قرکردنی گەلی کورد و سەرکوتی گەلە ئازادیخوازەکان و نوێنەرانیانه.
ئێمە وەک پلاتفورمی هۆرام ئەم هێرشانه و داگیرکاریانه وەک هێرش لە سەر گەلی کورد دەزانین و سەرەڕای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوانه داوا لە گەل و هەموو هێزە ئازادیخوازەکان بە تایبەت لایەنە کوردیەکان دەکەین هەڵوێستیان هەبێت.

پلاتفورمی هۆرام ١٩-٠٨-٢٠١٩

A