خەبەرێ

هەڵوێستی پزشکانی هۆرامان باشترین خەڵاتی نەورۆزانەیە بۆ گەل .

لە درێژەی هەڵوێستە جیاوازەکانی نێو کۆمەڵگاە بەرامبەر بارەدۆخی نائاسایی کە بە هۆی بلاو بوونەوەی نەخۆشی کرۆنا لە جیهان پێشهاتوە.کۆمەڵیک لە پزشکە پسپۆرەکانی هۆرامان کۆمیتەیەکی تەندرووستی ئۆن لاین یا لە رێگای پەیوەندی تەلەفوونی بۆ خزمەتی هاو وڵاتیان رێکدەخەن . ئەم هەڵوێستەی پزشکانی هۆرامان درێژەی ئەو چالاکیەنەیە کە لە بەشی رۆژهەڵاتی هۆرامان لە ژێر ناوی کەمپەینی سلامەتی واران دەستی پێکرد. شایانی باسە لە رۆژهەڵاتی هۆرامان گۆند و شارەکان خۆسەر کۆمیتەی سلامەتی ناوچە و هەریمەکانی خۆیان بە شێوەی جیاواز دامەرزاندوە . کۆمیتەی تایبەت بۆ هاوکاری خەلکی هەژار رێکخراون.

لە سەر ئەو ئەساسە بۆ کەمکردنەوەی باری نایاسایی ، دەروونی و مادی لە بەشی رۆژئاوای هۆرامان کە دەکەوێتە باشووری کوردستان ، هەندێک پزشکی پسپۆر لە بەشە جیاوازەکانی پزشکی وەک هاوکاریەکی ئینسانی و نەتەوەیی گرووپێکی خۆبەخش بۆ رێنمایی کردنی خەلکی دادەمەرزێنن . دکتور هۆنەر جەمال وەک یەکێک لە ئەندامانی کەمپەینی سلامەتی واران لە باشوری کوردستان ، شارەزا لە بەشی منداڵان رایگەیاند کە تێکۆشانمان بۆ کۆمەڵگایەی سلامەت بەردەوام دەکەین . هەر وەها رایگەیاند کە هیوادارین کەسانی دیکە بەشداری ئەم هەڵمەتە ببن و ئەرکی ئینسانی خۆیان بۆ هاوکاری کۆمەڵگا بە تایبەت خەلکی هەژار نیشان بدەن . ئێمە دەمانەوێت هەنگاوێکی عەمەلی و کارا هەڵبگرین و لە چوارچێوەی درۆشم نەمێنینەوە .

ناوی دکتورەکان و بەشە جیاوازەکان :

  ١- نەشتەرگەری گشتی ( غودە ، مەمک ، هەەرس و جگەر ):

د . عەقید عابد عەلی هۆرامی : ٠٧٧٠١٥٢٣٦٩١

د.عۆمەر حەمە غالب هۆرامی : ٠٧٧١٤٨٨٣٣٠

٢- هەناو دڵ :

د.دلاوەرمزەفەر هۆرامی : ٠٧٧٢٥١٩١٢٨٥

د. حسێن مۆراد هۆرامی ٠٧٧٠١٩٠٧٠٧٠

٣- نەخۆشی مناڵان :

د. هۆنەر جەمال هۆرامی : ٠٧٧١٩٩١٥١٢٢

د. زانا باقی هۆرامی : ٠٧٥٠٣٨٢٣٠٣٩

٤- نەخۆشیەکانی قورگ ، لووت و گوێ :

د. ئیبراهیم ئەسکەندەر هۆرامی : ٠٧٥٠٣٠٧١٨١٩

د. محمد سبحان هۆرامی : ٠٧٧٠١٤٢٢٧٣٥  

٥- نەخۆشیەکانی ئێسک و شکاوی :

د. عفان حەمە خان هۆرامی : ٠٧٧٠١٤٦٤٨٥٦

٦- نەخۆشیەکانی گۆرچیڵە و میزەرۆ :

د. سەباح عابد هۆرامی : ٠٧٧٠١٥٢٤٦٠٢  

٧- نەخۆشیەکانی چاو :

د. شاخەوان عەبدواللە هۆرامی : ٠٧٧٠١٥٥٣٩٠٣

٨- نەخۆشیەکانی پێست :

د. مهدی خەلیل هۆرامی : ٠٧٥٠٣٠٣٠٦٤٧

٩- تیشک و سۆنەر :

د. فەرهەنگ مەحیەدین هۆرامی : ٠٧٥٠١٥١١٧٨٢

١٠- نەخۆشیەکانی سووتان و جوانکاری :

د. شاخەوان سائێب هۆرامی : ٠٧٧٠١٥٤٦٧٣٠

Z