یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) هەوڵدانی چەواشەکارانەی هەندێک کەس لە فەزای مەجازی سەبارەت بە پەیوەندی هێزەکانیان و کوژرانی کەسێک بە ناوی “سۆران ئەختەر سەمەر” بە درۆ دەخاتەوە.
فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە بە ڕێگای لێدوانێک روو بە ڕای گشتی رایدەگەینێت: لە چەند رۆژی رابردوو دا لە گوندی رووار لە هەرێمی هەورامان کەسێک بە ناوی “سۆران ئەختەر سەمەر” کوژراوە. هەندێک لایەن بە مەبەستی ئاژاوەگێڕی و بە دەنگۆی دوور لە ڕاستی لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەو رووداوەیان داوەتە پاڵ هێزەکانمان.
یەرەکە جەخت دەکاتەوە: کوژرانی “سۆران ئەختەر سەمەر” هیچ پەیوەندیەکی بە یەکیەنەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان و هێزی گەریلای ئازادی کوردستانەوە نیە. یەرەکە دەستنیشانی دەکات: ئێمە وەکوو هێزێکی خاوەن پرەنسیب و دیسیپلینی سەربازی خاوەنداری لە چالاکیەکانمان دەکەین. وەکوو هێزی گەریلای ئازادی کوردستان هەموو چالاکیەکانمان بۆ ڕای گشتی کوردستان و جیهان ئاشکرا دەکەین.