بەیانیێ

پلاتفۆرمی هۆرام : پاراستنی دەسکەوتەکانی رۆژئاوا ، زامنی کوردستانێکی ئازاد و دیموکراتیکە .

لە هەمبەر حەرەشەکانی دوڵەتی تورکیە بۆ سەر رۆژئاوا پلاتفۆرمی هۆرام داوای پاراستنی دەسکەوتەکانی رۆژئاوا دەکات .
رژیمی فاشیستی تورک لە کەسایەتی ئەردۆغان و ئاک پارتی میژووی سەد سالەی فاشیزمی تورکیە بەردەام دەکات . هەر وەها کە ئیمپراتووری عۆسمانی لە سەر خوێنی هەزاران مرۆڤی بێ تاوان سەدان سال حۆکمی کرد . دەسەڵاتدارانی تورکیەی نوێ لە بەردەوامی زینهیەتی داگیرکاری و فاشیزم لە سەر تاواندنەوەی گەڵانی ناوچەکە وەک ئەرمەنی ، کورد ، ئاسووری و گۆرجی تا بە ئەمڕۆ لە ژێر ناو و کەسایەتی جیاوز درێژە بە سیاسەتی داگیرکاری و کۆمەڵکۆژی گەڵان ئەدەن .
بە هۆی نزیک بوونەوە لە کۆتایی رێکەوتنامەی سایکس پیکۆ (٢٠٢٣) دەستێوەردانەکانی جیهانی و هەرێمی بە مەبەستی دارژتنەوەی دیزاینی نوێ خۆر هەڵاتی ناوراست بە رۆژانە بە شێوەی جۆراو جۆر دەردەکەون . ئەوەی کە جێگای داخە ، کوردستان و گەلی کورد ناوەندی ئەم مڵمڵانێن . لە لایەکی دیکەیش بەردەامی تێکۆشان لە سەر خەتی هێڵی سێ تا بە ئەمڕۆ کوردی لە رۆژئاوا لە زۆر رووداوی کارەساتی مەزن پاراستوە .
بەلام بوونی زهینەتی فاشیزم لە تورکیە کە سەرکەوتنی خۆی ، بە لە ناو بردنی کورد و داگیرکردنی کوردستان دەبینێت . جارێکی دیکە لە کەسایەتی ئەردۆغان و داعشدا بە بێ بەرچاو گرتنی یاسا نێو دۆلەتیەکان بە ئامانجی لە ناو بردنی دەسکەوتەکانی کوردی ئازاد لە رۆژئاوا هێزی بەرو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوریەی دیموکراتیک رەوانە کردوە . جێگای خۆیەتی کە هەموو کوردێئ ئازادیخواز ئەم حەرەشە و هێرشانە بە جدی وەر بگرێت و بەرامبەر ئەم داگیرکاریە خاوەن هەڵوێست بێت .
وەک پڵاتفۆرمی هۆرام ، سەرەرای شەرمەزار کردنی ئەو حەرەشانە ، داوا لە جوانان و گەلی وڵاتپارێزمان ، بە تایبەت هەرێمی هۆرامان دەکەین ، بە هەر شێوە کە دەتوانن ببنە دەنگی رۆژئاوا . پێگەی ئەمڕۆی رۆژئاوا بەرهەمی تێکۆشانی هەر چوارپارچەی کوردستان و گەلانی ئازادیخوازی ناوچەکەیە . لە سەر ئەو ئەساسە پاراستی دەسکەوتەکانی رۆژئاوا ، کە نڕخی ئینسانی ، یەکسانی و بەرابەی ژن و پیاو ، دیموکراتیک ، پێکەوەژیان و ئێکۆڵۆژین ، زامنی کوردستانێکی ئازاد و دیموکراتیکن .
لە کۆتائیدا ، ئەو حەرەشانە ، بە تەنیا لە سەر رۆژئاوا نابینین و حەرەشە لە سەر مان و نەمانی کوردە لە رۆژهەڵاتی ناوراست . پەیویستە لەم قۆناخەدا بە هەموو شێوە لە پاراستنی رۆژئاوا خاوەن دەرکەوین . هەر وەها بە هەر شێوە کە یاریدەرە لە تێکشکاندنی هەیکەڵی فاشیزمی تورک و داگیرکاران هەنگاوی پراکتیکی هەلبگرن .

ڕێوەبەری پالاتفۆرمی هۆرام
٠٨-١٠-٢٠١٩

Z